ڕیاڵ مەدرید چۆن مووچەی مباپێ و پۆگبا تەرخاندەکات؟

ڕیاڵ مەدرید لە ڕێگەی دەستبەرداربوون لە سێ یاریزانەوە، مووچەی چوار وەرزی داهاتووی کیلیان مباپێ و پۆل پۆگبا تەرخاندەکات.

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە میرکاتۆی 2021 گواستنەوەکانی داڤید ئالابا و ئیدواردۆ کاماڤینگای ئەنجامدا و کۆتایی بە جموجۆڵەکانی هێنا، لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ گواستنەوەکانی زستانە و هاوینەی 2022 دەکەن.

زۆرینەی شارەزایانی بواری گواستنەوەکان دووپاتیدەکەنەوە، وەرزی داهاتوو کیلیان مباپێ بە مووچەی 36 ملیۆن یورۆ، پۆل پۆگبا بە مووچەی زیاتر لە 10 ملیۆن یورۆ لە ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریدەکەن، لەکاتێکدا بۆندەکانیان کۆتاییدێت و گواستنەوەیان بێبەرامبەرە، بەو واتایەی یانەی شاهانە تەنها لەسەریەتی مووچەی ساڵانەیان بۆ تەرخانبکات.

چۆن ئەو بڕە تەرخاندەکرێت؟

بەپێی زانیارییەکانی دیفێنسا سەنتراڵ، لە هاوینی 2022 بۆندەکانی گاریس بەیل، ئیسکۆ، مارسێلۆ کۆتاییدێت، فلۆرنتینۆ پێرێز بەنیازنییە بۆندی هیچ یەکێک لەو سیانەیە نوێبکاتەوە، کە کۆی گشتیی مووچەی ساڵانەیان 56 ملیۆن یورۆیە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، تێچووی مووچەی مباپێ و پۆگبا و یاریزانێکی دیکەش، بە دەستبەرداربوون لە بەیل و ئیسکۆ و مارسێلۆ دابیندەکرێت.

بابەتی پێشتر

تیباس: فلۆرنتینۆ پێرێز بەرشلۆنەی ڕفاندووە

بابەتی دواتر

مولەر: ڕووبەڕووی بەرشلۆنەیەکی جیاوازدەبینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share