پریمەرلیگ.. لیڤەرپوڵ لە گەڕی دووەمدا لوتکەی گرت

ئەمشەو شەممە، ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی دووەمی خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامدران، یانەی لیڤەرپوڵ بە بردنەوەی لە بێرنڵی لوتکەی ڕیزبەندی گرت.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی دەستپێکی هەفتەی دووەمی پریمەرلیگ، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز میوانداریی بێرنڵی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی سوورپۆشەکان کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 18 و 69 لەلایەن دیێگۆ جۆتا و سادیۆ مانێ-وە تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی مانچستەر سیتی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر نۆریچ سیتی بردنەوەی بەدەستهێنا.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی حەوت، 22، 64، 71، 84 لەلایەن تیم کروڵ (بەهەڵە)، جاک گریلیش، ئایمیریک لاپۆرت، ڕەحیم ستێرلینگ، ڕیاز مەحریزەوە تۆمارکران.

ئەنجامەکانی دیکە:

ئەستۆن ڤێلا 2-0 نیوکاسڵ یونایتد

لیدز یونایتد 2-2 ئێڤەرتۆن

کریستاڵ پاڵاس 0-0 بێرینتفۆرد

برایتۆن 2-0 واتفۆرد

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لوتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی پریمەرلیگی گرت، لەکاتێکدا یانەی ئێڤەرتۆن بەهۆی یەکسانبوونی لەگەڵ لیدز یونایتد پێگەی ڕکابەری لیڤەرپوڵی لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

دووکەس لە ئاوی خاپوردا خنکان

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ 2-0 بێرنڵی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هالاند و ڕۆدری ئامادەن

هەردوو یاریزان هالاند و ڕۆدری بۆ یارییەکەى لیڤەرپوڵ ئامادە دەبن. لە ئێستادا هەشت یاریزانی مانچستەر سیتی بەهۆی پێکانەوە…
Total
0
Share