بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەكاتەوە پێویستە ژمێركاری كارەبا (عداد) كە پسووڵەی كارەبا بۆ هاوبەشانی كارەبا دەهێننەوە، پسووڵەكە بداتە دەست هاوبەشەكە و ژمارە مۆبایلێكی خاوەنی هاوبەشەكەی لەسەر بێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، پێویستە ژمێركاری كارەبا (عداد) كە پسووڵەی كارەبا بۆ هاوبەشانی كارەبا دەهێننەوە، پسووڵەكە بداتە دەست هاوبەشەكە و ژمارە مۆبایلێكی خاوەنی هاوبەشەكەی لەسەربێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەسەر ئەو بەشەی پسووڵەكە، كە لای ژمێركارەكەیە تۆمار دەكرێت و خوێندنەوەی پێوەرەكەش تۆماربكات ئەگەر پێویستی كرد، بەپێچەوانەوە هاوڵاتییان نابێت خۆیان وێنەی پێوەری كارەباكە بهێنن بۆ فەرمانگەی كارەبا چونكە ئەوە ئەركی ژمێركارە تۆماری بكات.