بۆ ماوەی 20 ڕۆژ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەمدەكرێتەوە

فەرمانگەی دابەشكردنی كارەبای كەركوك ڕایدەگەیەنێت، “بۆ ماوەی 20 ڕِۆژ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە ناوچەكانی باكور و رۆژهەڵاتی كەركووك و قەزای دوبز كەمدەبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمانگەی كارەبای كەركوك كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی چاككردنی تۆڕی 132كەیڤی یەك و دوو و چاكسازیكردن لە تۆڕەكەكە بۆ ماوەی 20 ڕۆژ لە تۆڕەكانی كارەبادا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەكرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەهۆی چاككردنەوەی كارەبای تۆڕەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی شارەكە و قەزای دوبز دەكوژێنەوە و دوای چاكسازییەكان ماوەی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان لەو ناوچانە زیاددەكات.

بابەتی پێشتر

چوار كەس بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی دواتر

دووان لە سێ پێکراوی بایرن دەگەڕێنەوە و یەکێکیان کاتی دەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە تونێلی دەربەندیخان كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون

لەبەردەم تونێلی دەربەندیخان ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و سیانی دیكە برینداربوون. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share