دووان لە سێ پێکراوی بایرن دەگەڕێنەوە و یەکێکیان کاتی دەوێت

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی جۆری پێکان و ماوەی دوورکەوتنەوەی سیان لە یاریزانە سەرەکییەکانی ئاشکرا دەکات.

بەپێی نوێترین زانیاری کە لەلایەن یانەیبایرن میونشنەوە بڵاوکراوەتەوە، پێکانی بنجامین پاڤاردی فەرەنسی و دایۆت ئوپامیکانۆی هاونیشتمانی ماسولکەییە، بەڵام قورس نییە، بۆیە لە یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی داهاتووەوە دەگەڕێنەوە.

لوکاس هێرناندێز، بەرگریکاری فەرەنسی و خاوەنی گۆڵی یەکەمی بایرن بەرامبەر بەرشلۆنە، یەکێکی دیکەیە لە پێکراوەکان و پێکانی لە ماسولکەی سکیدا هەیە، بەو هۆیەوە چەند هەفتەیەک لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

بایرن میونشن لە دوایین یاریی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بەسەر یانەی بەرشلۆنەدا سەرکەوت، سێ بەرگریکاری فەرەنسی لەو یارییەدا بەشداربوون، بەهۆی ئازاری پێکانەکانیانەوە بە ناچارییەوە ئاڵوگۆڕیان پێکرا.

بابەتی پێشتر

بۆ ماوەی 20 ڕۆژ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەمدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

190 پەرلەمانتار داوای دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share