ئاسایشی سلێمانی: چاوپۆشی لە كەس ناكرێت و ڕێنماییەكان وەك خۆی جێبەجێدەكرێت

هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لە بازگەی بانمەقان

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتەكانی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لەلایەن هێزەكانیانەوە بەردەوام دەبێت، چاوپۆشی لە هیچ کەس و لایەنێک ناکرێت و یاسا و ڕێنماییەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەكانیان لە بازگەی بانمەقان هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ئەو ئۆتۆمبێلانەی جامەکانیان بەشێوەیەکی نایاسایی ڕەشکردووە، دەستپێکردووە.

دەشڵێت، هەڵمەتەکە لە سەرجەم بنکە و بازگە و یاریدەدەرێتیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەردەوام دەبێت.

ئاسایشی ڕۆژئاوا دووپاتیشیدەكاتەوە، چاوپۆشی لە هیچ کەس و لایەنێک ناکرێت، یاسا و ڕێنماییەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی نەخۆشخانەیەکی منداڵانەوە سکاڵا لەسەر وەزیری تەندروستی تۆماردەکرێت

بابەتی دواتر

وەرەقە سپییەكەی كازمی كەوتە كار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك لە بازاڕدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و نرخی یەك كیلۆ مریشك…
Total
0
Share