لە هەوڵی كوژاندنەوەی ئاگری گوندێكدا، لەلایەن هێزەكانی بەرگریی شارستانییەوە كیسەڵێك ڕزگاركرا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەی پووش و پەڵاشی گوندی ئێنێ، تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانیی چۆمان دەرچوو بۆ شوێنی ڕووداوەكە و توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن، ڕێگری لە زیادبوونی بکەن و مەترسیی ئاگرەکە بۆ دەوروبەری نەهێڵن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەپێی ڕاپۆرتەكەیان، تیمی ناوبراو توانییان کیسەڵێک لە سووتان ڕزگاربکەن”.