وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە دەستپێكردنی دوو پڕۆژەی گرنگ ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەیەكی نزیكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی پرد و ڕێگەی توەقوت لە پارێزگای هەڵەبجە دادەنرێت و نۆژەنكردنەوەی ڕێگەی دۆڵی بالیسانیش دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، “بەخۆشحاڵییەوە بە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگای هەڵەبجە ڕادەگەیەنین، كە لەماوەیەكی نزیكی داهاتوودا بەردی بناغەی پڕۆژەی پرد و ڕێگەی توەقوت لە پارێزگای هەڵەبجە دادەنرێت و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، وەك پێشتر بەڵێنماندابوو لەئایندەیەكی نزیكدا پڕۆژەی ڕێگەی ناوتاق لە دەربەندیخان بە بەڵێندەر ڕادەسپێردرێت”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “لە ماوەیەكی نزیكی داهاتوودا پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ڕێگەی دۆڵی بالیسان دەچێتە بواری كە وەك پێشتر بەڵێنماندابوو پڕۆژەكە جێبەجێدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان…
Total
0
Share