ژاپۆن ڕێگەچارەی ڕاگرتنی گریانی منداڵی كۆرپەی دۆزییەوە

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ دەڵێت، ڕێگەچارەیەك دۆزراوەتەوە بۆ ڕاگرتنی گریانی منداڵی كۆرپە.

لێكۆڵینەوەكە زانایانی ژاپۆن و توێژەران لە ناوەندی “RIKEN” بۆ زانستی مێشكناسی ئەنجامیانداوە، گەیشتوون بە دۆزینەوەی چارەسەرێكی “ئاسان” بۆ گریانی بێوچانی كۆرپەكان بە تایبەت لە كاتەكانی شەودا.

بەپێی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە، كاتێك منداڵی كۆرپە دەگری، پێویستە بۆ ماوەی پێنج خوولەك بە هەردوو دەستت لە ئامێزی بگریت، پاشان دابنیشیت و بۆ ماوەی هەشت خوولەكی دیكە بەو شێوەیە لەنێوان دەستەكانتدا بیگریتە ئامێز و دواتر بخرێتە سەر جێگەی خەوتنەكەی.

كومی كورودا سەرپەرشتیاری لێكۆڵینەوەكە، پێیوایە زۆرێك لە دایكان و باوكان بەبێ وردبوونەوە و پەنابردنەبەر زانست، پرسیار لەبارەی چۆنێتیی پەروەردەكردنی منداڵەوە دەكەن. ئەو بە میدیای وڵاتەكەی وتووە، “پێویستمان بە زانستە بۆ تێگەیشتن لە ڕەفتاری منداڵ، چونكە لەوە ئاڵۆزتر و هەمەجۆرترە كە لێی تێگەیشتبووین”.

بابەتی پێشتر

مباپی دڵی لای مەدریدە

بابەتی دواتر

چامپیۆنزلیگ.. یارییەكانی ئەمشەو بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share