مباپی دڵی لای مەدریدە

كیلیان مباپی هێرشبەری فەرەنسی هێشتا دڵی لای ڕیاڵ مەدریدە و لە نوێترین لێدوانیدا باس لە پەیوەندییەكانی خۆی و یانە مەلەكییەكە دەكات.

مباپی دەڵێت چیرۆكێك هەیە هێشتا لەگەڵ ئەواندا نەمنوسیوەتەوە.

هیوای سەركەوتنیشیان بۆ دەخوازێت و پێشیوایە باشترین یانەی جیهانن.

وتەكانی مباپی:

من چەند ساڵێكە لە پەیوەندیدام لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ، پەیوەندییەكی بەهێز هەیە لە نێوانمان كە لەسەر بنەمای ڕێز دانراوە، هەستەكەم چیرۆكێك هەیە كە هێشتا لەگەڵیاندا نەمنوسیوەتەوە لەگەڵ ئەوەی یاریزانی ئەوان نیم، ڕیاڵ مەدرید لە باشترین یانەكانی جیهانە ئەگەر باشترین نەبێت، هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.

بابەتی پێشتر

بەهۆی قەیرانی وزەوە فەرەنسا بڕیاری کوژاندنەوەی ڕووناکییەکانی پاریسی دا

بابەتی دواتر

ژاپۆن ڕێگەچارەی ڕاگرتنی گریانی منداڵی كۆرپەی دۆزییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share