ڕزگاركردنی فڕۆكەوانێك پاش 36 ڕۆژ لە دیارنەمانی لە دارستانی ئەمازۆندا

ڕۆژنامەیەكی بەریتانی ڕایگەیاندووە، پاش 36 ڕۆژ لە تێكشكانی فڕكەكەی و دیارنەمانە، فڕۆكەوانێك لە دارستانی ئەمازۆن دۆزرایەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئەمڕۆ سێشەممە 9ی ئازار لە هەواڵێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئانتۆنیۆ سینا، فڕۆكەوانێكی بەڕازیلیی تەمەن 36 ساڵە، پاش تێكشكانی فڕۆكەكەی لەنێو دارستانی ئەمازۆن ون بووە.

هەرچەندە تیمەكانی فریاگوزاری سەرقاڵی گەڕان بوون بەدوای ئەو فڕۆكەوانەدا، بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە دۆزینەوە.

پاش 36 ڕۆژ دواجار فڕۆكەوانەكە دۆزرایەوە و باس لە چیرۆكی خۆی كردووە، پاش پێنج هەفتە لە جێهێشتنی شوێنی تێكشكانی فڕۆكەكەی، توانیویەتی كۆمەڵێك كەس بدۆزێێتەوە كە هاوكارییان كردووە و دواتر بە فڕۆكەیەك ڕزگار كراوە.

فڕۆكەوانەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بە درێژایی ئەو ماوەیە لەنێو دارستانەكە هێلكەی باڵندە و میوەی دێمی خواردووە.

بابەتی پێشتر

نادییە موراد هۆکاری سەرەکی بووە کە پاپا سەردانی عێراق بکات

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر دوو هاوسەری بە تۆمەتی هەڵخەڵەتەندنی خەڵک دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share