شۆفێرێكی تازەلاو بەتۆمەتی شێلانی دوو كەس و هەڵهاتن دەستگیركرا

تۆمەتبارەکە و ئۆتۆمبێلەکەی فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر

شۆفێرێكی تازەلاو لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هەولێرەوە بەتۆمەتی خۆكێشان بە دوو هاوڵاتیدا و دواتریش هەڵهاتن لە شوێنی ڕووداوەكە دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، كاتژمێر 09:50 خولەكی شەوی ڕابردوو هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن ئاگاداركرانەوە كە لە شەقامی 40 مەتری ئۆتۆمبیلێكی جۆری (تویۆتا کامری/ ڕەنگی سپی) لە دوو هاوڵاتی داوە و پاشان شوفێرەکە هەڵاتووە.

ڕوونیكردەوە، پاش گەیشتنی هێزەكانیان، توانرا لە نزیک کۆنسوڵخانەی تورکیا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا بگرن و شوفێرەکەشی دەستگیربکەن، کە تازەلاوێكی (16 ساڵان)ە بەناوی (م.ب.ف.).

تۆمەتبارەکە و ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن هێزەكەوە بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی عەنکاوە کران.

بابەتی پێشتر

سۆمۆ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە چونکە بە نایاسایی نەوتەکەیان دەفرۆشن

بابەتی دواتر

چۆن منداڵەکانمان بنێرین بۆ خوێندنگە؟<br>بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان ڕوونیدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تا ئێستا دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو بەكۆتانەهاتووە.. لە سبەینێوە ‏دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تائێستا فەرمانبەرەكانیان مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی…
Total
0
Share