روونكردنەوەیەك لە پەروەردەی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر رایدەگەیەنێت، “دوای ئەوەی خوێندكارێك لە یەكێك لە خوێندنگاكانی شاری هەولێر بە چەقۆ هێرشیكردەسەر هاوپۆلێكی خۆیی و برینداریكرد، رێكاری یاسایی بەرامبەر خوێندكارەكە گیراوەتەبەر و بڕیاردراوە بردنی ئامێری برینداركەر بۆناو خوێندنگاكان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەبكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “دوێنێ لە یەكێك لە خوێندنگەكانی سنووری پەروەردەكەمان شەڕ لە نێوان دوو خوێندكار ڕوویداوە، كە بەداخەوە خوێندكارێك چەقۆی بەكارهێناوە، ئێمە لە سەرەتای حاڵەتەكە رێكاری یاسایی پێویستمان گرتووەتەتەبەر بەرامبەر ئەو خوێندكارەی هێرشەكەی ئەنجامداوە و دۆسیەكەی نێردراوە بۆ پۆلیسی هەولێر”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، گشتاندنی پێویست لە 12ی9ی2022 لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەرچووێندراوە كە ئامێری برینداركەر بەهەموو جۆرێك قەدەغەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: سێ کەس بەتۆمەتی شەڕەتەقەکەی ئەمشەو دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، روونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕەتەقەکەی ئەمشەوی گەڕەکی تەیراوە بڵاوکردەوە. لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەهۆی ئەو پێشبینییانەی لەبارەی شەپۆلێكی چڕی بارانبارینەوە لە ئارادان، تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share