کەرکوک.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک ئاشکرایکرد، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای پشتێنەیی کەرکوک سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک، ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW و بارهەڵگرێکدا بووە، هۆکارەکەشی خێرایی BMWـەکە بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلە BMWـەکە بەهۆی خێراییەوە لە ڕێڕەوی خۆی دەرچووە و خۆی کێشاوە بە ستوونێکی ڕووناکیدا، پاشان چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەدا، کە لەسایدی خۆیدا بووە.

لە ڕووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە شۆفێر و یەكێک لە سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلە BMWـەکە بوون و یەکێکیشیان سەرنشینی بارهەڵگرەکە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: كۆمپانیا بیانییەكان لە كەركوك دەستیان بە وەبەرهێنان كردووەتەوە

پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند، كۆمپانیا بیانییەكان لە كەركوك دەستیان بە وەبەرهێنان كردووەتەوە. رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، رایگەیاند، ژمارەیەك لە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەنگۆی لابردنی هەندێک وانەی ئیسلامی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی لێدوانی پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەرییەوە لەسەر لابردنی هەندێک وانەی پەروەردەی ئیسلامی ڕوونکردەوە دەدات…
Total
0
Share