پەیمانگەی ئەمریكی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایدەگەیەنێت، لە دوای ڕێوڕەسمەكانی یادی چلەی ئیمام حسێن توندوتیژییەكان لە عێراق دەستپێدەكەنەوە و سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆش لە عێراقدا چاوەڕوانكراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو دەستپێشخەرییانەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستاندنی نێوان لایەنەكان دەستيپێكردووە تائێستا ڕەوتی سەدر ڕەتیكردووەتەوە لە هیچ كۆبوونەوەیەك و دانوستانێكدا بەشداربێت و ئەگەر نەگەنە ڕێككەوتن مەترسی هەیە گرژی و ئاڵۆزییەكان لە دوای 16و 17ی ئەم مانگەوە دەستپێبكەنەوە و سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆش چاوەڕوانكراوە.
لە ڕاپۆرتی پەیمانگەی ئەمریكی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هاتووە، مەترسی هەیە دوای ڕێوڕەسمەكانی یادی چلەی ئیمام حسێن توندوتیژییەكان لە عێراق دەستپێدەكەنەوە و بەشێوەیەك كە نەتوانرێت دۆخەكە كۆنتڕۆڵبكرێت، هەموو لایەنەكانیش چاوەڕوانی دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن.