ساماڵ عەبدولرەحمان: بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان درێژناكرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ڕایدەگەیەنێت بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان جارێكی دیكە درێژناكرێتەوە، جەختیشدەكاتەوە ماوەی شەش مانگ مۆڵەت دراوەتە بازرگانان كە بڕی پێویست خۆراك بۆ هەرێمی كوردستان بەبێ دانانی باج هاوردەبكەن.

ساماڵ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان درا و جارێكیش بڕیارەكە درێژكرایەوە كە 14 ماددەی خۆراكیی باج و ڕسووماتیان لەسەریان هەڵگیراوە.

ئاشكرایكرد، تا ئێستا هیچ بڕیارێك لە حكومەتەوە نەدراوە كە جارێكی دیكە هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان درێژبكرێتەوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە جارێكی دیكە بڕیاری هەڵگرتنی باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان درێژناكرێتەوە و ماوەی شەش مانگ مۆڵەت درا بە بازرگانان كە ماددە خۆراكییەكان هاوردەبكەن.

پێشتر حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق بڕیاریاندا باج و ڕسوومات لەسەر ماددە خۆراكییەكان بۆ ماوەی دوو مانگ هەڵبگرن و بڕیارەكە لە 16ی نیسانی ئەمساڵدا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دراوە، بەغدادش بڕیارەكەی درێژكردەوە و جارێكی دیكە هەرێمیش هاوشێوەی بەغداد بڕیارەكەی درێژكردەوە.

بابەتی پێشتر

برای پەرلەمانتارێك دەچێتەسەر ماڵی چالاكوانێك و لێیدەدات

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: دوای ڕێوڕەسمەكانی یادی چلەی ئیمام حسێن كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر تەكسییەك دەستی بەسەرداگیرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی تاکسییەکی راگەیاند کە بووەتە مەترسی بۆ ژیانی هاوڵاتییان. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، مەفرەزەکانمان دەستیان…
Total
0
Share