پەرلەمانی كەتەلۆنیا خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای كوردستانی بەفەرمی ناساند

پەرلەمانی كەتەلۆنیا

پەرلەمانی کەتەلۆنیا بە زۆرینەی دەنگ خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریای بە فەرمی ناساند.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیای سەر بە ئیسپانیا لەکۆی 129 ئەندامی پەرلەمان، 111 پەرلەمانتار دەنگیاندا بە بەفەرمیی ناساندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

حکومەتی کەتەلۆنیا پێکدێت لە حزبەکانی چەپی کۆماریی و یەکێتیی بۆ کەتەلۆنیا، CUPیش کە لە دەرەوەی حکومەتە، هەروەها، ئەن کۆمو پۆدێم و پۆدەمۆس، وەکو هاوپەیمانییەکی چەپی ئۆپۆزسیۆن، كە پێشتر پشتگیریی خۆیان بۆ ئەو هەنگاوە نیشاندا.

ناساندنی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کاتێکدایە، پێشتریش ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لە شاندێکی ڕۆژئاوا کرد و ئەوەش تورکیای توڕەکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کارمەندەکانییەوە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید داخرا

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشید رایگەیاند، بەهۆی راگرتنی گرێبەستی کارمەندەکانەوە ماوەی مانگێکە بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی…
زیاتر ببینە

“بەشێك لە خاوەن زەوییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر قەرەبوو نەكراونەتەوە”

ئەندامێكی تۆڕی هاوپەیمانیی كەمایەتییەكان رایدەگەیەنێت، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ هێشتا خاوەنی بەشێك لەو زەوییانەی فڕۆكەخانەی هەولێری لەسەر بونیادنراوە…
Total
0
Share