هێڵی کارەبای عێراق لەگەڵ تورکیا بەهۆی قەیرانی وزەوە ڕاگیرا

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی قەیرانی جیهانیی وزەوە هێڵی کارەبای پەیوەست بە تورکیایان ڕاگرتووە.

ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، “تەواوکردنی بەستنەوەی کارەبا بە تورکیاوە ڕاگیراوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیاوە نرخی گاز بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە”.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت، هیوادارین هێڵی کارەبای نێوان عێراق و ئوردن تا کۆتایی وەرزی داهاتوو تەواو ببێت.

سەبارەت بە هێڵی نێوان عێراق و سعودیە وتی، ڕێککەوتنمان کردووە بۆ بەستنەوەی هێڵی کارەبای عێراق بە سعودیەوە لە ڕێگەی دەروازەی عەرعەرەوە، ئێستا بەدواداچوون بۆ هێڵەکە و لایەنە هونەری و ئابورییەکانی دەکرێت.

بابەتی پێشتر

لوبنان پێدانی ڤیزا و مانەوەی بۆ هاوڵاتییانی هەرێم و عێراق كردە خۆڕایی

بابەتی دواتر

پۆرش و ڕێد بوڵ جیابوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share