پۆرش و ڕێد بوڵ جیابوونەوە

کۆمپانیاکانی پۆرشی ئەڵمانی و ڕێدبوڵی نەمسایی دانوستاندنی نێوانیان ڕاگرت، بڕیاریشیاندا لە بواری فۆرمولا 1دا هاوبەشی یەکدی نەکەن.

دوای چەندین مانگ لە دانوستاندن و ڕاگۆڕینەوە، کۆمپانیاکانی پۆرش و “ڕێد بوڵ” ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە، “هەردوو کۆمپانیا گەیشتینە ئەو دەرەنجامەی دانوستاندنی نێوانمان ڕابگرین، بڕیاربوو هاوبەشیکردنی نێوان دوو کۆمپانیاکە هاوتابێت لە هەموو شتێکدا، نەک بە تەنها لە بواری بەرهەمهێنانی بزوێنەری ئوتۆمبێلەکانی ڕێد بوڵ بۆ فۆرمولا 1، بەڵکو لە خاوەندارێتیکردنی کۆمپانیای ڕێد بوڵ بە هەمانشێوە بێت، ئەوەش ئەو خاڵە بوو کە نەگەیشتینە ڕێککەوتن لەسەری.”

لە بەرامبەر قایلنەبوونی “ڕێد بوڵ” بە هاوبەشیکردنی پۆرش، کۆمپانیا ئەڵمانییەکە کە خاوەندارێتی بۆ “ڤۆڵکس واگن” دەگەڕێتەوە بە دووری نەزانیوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ، یاخود لەگەڵ تیمێکی دیکە بچێتە نێو بواری “فۆرمولا 1″ەوە.

بابەتی پێشتر

هێڵی کارەبای عێراق لەگەڵ تورکیا بەهۆی قەیرانی وزەوە ڕاگیرا

بابەتی دواتر

ئالکاراز لە فیناڵی "US OPEN" ڕووبەڕوی ڕوود دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ لە ڕیاڵەوە نزیکە

زۆربەى ڕاهێنەرەکان لەو گرێبەستانەى ئەنجامی دەدەن، بەندێک دادەنێن کە هەرکاتێک گرێبەستی ڕیاڵ یان بەرشلۆنەیان پێگەیشت، بتوانن بڕۆن بە…
Total
0
Share