بانكی رافیدەین بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان دەركرد

بانكی رافیدەین رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا لقەكانیان بە رووی هاوڵاتییاندا كراوە دەبێت بە مەبەستی فرۆشتنی دۆلار.

بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، “بەردەوام دەبن لە فرۆشتنی دۆلار بە هاوڵاتییان لە رۆژانی پشوودا و بۆ ئەو مەبەستە لقەكانیان لە ئەمڕۆوە بە رووی هاوڵاتییاندا كراوە دەبن.

لە راگەیەندراوی بانكەكەدا هاتووە، یەك دۆلار بە هەزار و 455 دینار دەدرێتە هاوڵاتییان بە واتای 100 دۆلار بە 145 هەزار و 500 دینار بە ئەو كەسانە دەدرێت كە گەشت دەكەن، بەو مەرجەی زیاتر نەبێت لە 10 هەزار دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: دایکان و باوکان بە مۆبایلەکانیان دەتوانن ئاگاداری چۆنێتیی گواستنەوەی خوێندکاران بن

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەتەوە و باسیان لە وردەکاری چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی خوێندکاران کردووە و پێشنیارکراوە…
Total
0
Share