بڕیارێكی نوێ لەبارەی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتییەوە درا

بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێـت، وەك ئاسانكارییەك بۆ هاوڵاتییان بۆ لەمەودوا دەتوانرێت مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ دەربكرێت و پێویست بە هاتوچۆی گشتیی هەرێم ناكات.

ڕائید فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، وەكو ئاسانكارییەك بۆ هاوڵاتییان لە هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان بۆ لەمەودوا دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی كە بەمەبەستی گەشتكردن دەردەهێندرێت لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ دەدرێن.

بەرپرسەكەی هاتوچۆی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی پێویست بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم ناكات.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

پادشای نوێی بەریتانیا پەیامێكی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share