پادشای نوێی بەریتانیا پەیامێكی بڵاوكردەوە

پادشای نوێی بەریتانیا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ كۆچی دوایی دایكی ڕاگەیاند و دەشڵێت، “گەورەترین خەمە بۆ من و هەموو ئەندامانی خێزانەكەم”.

پادشا چارلس-ی سێیەم، پادشای نوێی بەریتانیا لە ڕاگەیەندراوێكدا بۆ كۆچی دوایی شاژن ئەلێزابێسی دووەم، پاشا چارلسی سێیەم دەڵێت، “كۆچی دوایی دایكی خۆشەویستم خاوەن شكۆ شاژنە ئەلیزابێسی دووەم گەورەترین خەمە بۆ من و هەموو ئەندامانی خێزانەكەم و شیوەن دەگێڕین”.

ڕاشیگەیاندووە، “دەزانم تەواوی وڵات و هاوڵاتییان بۆ كۆچی شاژن نیگەرانن”.

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، شاژنە ئەلیزابێسی دووەم شاژنی بەریتانیا، لە تەمەنی 96 ساڵییدا كۆچی دواییكرد كە لە 21ی ئایاری 1926دا لەدایكبووە و ماوەی 70 ساڵ پادشای بەریتانیا بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پنتاگۆن جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پنتاگۆن لەگەڵ دانیال شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ…
زیاتر ببینە

هەڕەشەی توند لە جێگری سەرۆكی ئەمریكا كراوە.. ترەمپ دەیویست براوەكانی هەڵبژاردن بڕفێنێت

هەڵكوتانە سەر كۆنگرێس-ی ئەمریكا لەلایەن لایەنگرانی ترەمپ-ەوە، تەنها خۆپیشاندانێكی ئاسایی نەبووە، بەڵكو “پیلانێكی مەترسیدار” بووە، وەك ئەوەی داواكاری…
Total
0
Share