نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەسەروو 89 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 89 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت بە بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 83 دۆلار و 94 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

گۆڕانكاری لە نرخی نەوت پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیاوە هەیە كە ماوەی چەند مانگێكە نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مەرجدارکردنی مافی ڤیتۆ کۆدەبێتەوە.. ئەمریکا دەیەوێت سنوور بۆ ڕوسیا دابنێت

ئەندامانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە یاسایەکەوە کە ئەمریکا پاڵپشتیدەکات کۆببێتەوە، پرۆژە یاساکە…
Total
0
Share