میدیایەكی ئەمریكی ئاشكرای كردووە، دۆناڵد ترەمپ و تیمە سیاسییەكەی لەپاش ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمریكاوە 170 ملیۆن دۆلاریان كۆكردووەتەوە.
چەند سەرچاوەیەك بە سی ئێن ئێن-ی ئەمریكییان ڕایگەیاندووە، لە پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند لە هەڵبژاردنەكان ساختەكاری بەرامبەر كراوە، لەڕێی لایەنگرانییەوە 170 ملیۆن دۆلار خراوەتە نێو “سندوقی كۆمەك بۆ پارێزگاری لە ترەمپ”.
ئەوەش ئاشكراكراوە، ئەو پارە لەماوەی كەمتر لە چوار هەفتەدا كۆكراوەتەوە.
ئەو پارەیەش كە وەك كۆمەك بە ترەمپ بەخشراوە، كاریگەریی باشی دەبێت لەسەر دانەوەی قەرزەكانی سەر كەمپینی هەڵبژاردنی ترەمپ و داهاتووی سیاسی ئەو كەسە، وەك سەرچاوەكەی میدیا ئەمریكییەكە ئاماژەی پێكردووە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، جۆ بایدن، وەك سەرۆكی هەڵبژێرداو لەلایەن میدیاكانی ئەمریكاوە ڕاگەیەندراوە، بەڵام تا ئێستا ترەمپ دانی بەو دەرئەنجامانە نەناوە و خۆی بە دۆڕاو نازانێت.