ئەردۆگان دەچێتە ئەمریکا و لەگەڵ بایدن کۆدەبێتەوە

بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و تورکیا رایانگەیاندووە، بڕیار وایە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە هاوتا تورکییەکەی بکات لە کۆشکی سپی لە رۆژی 9ی مانگی ئایاردا.

چوونی رەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ ئەمریکا لەکاتێکدایە، لەو کاتەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بوو لە ساڵی 2019وە، سەردانی ئەمریکای نەکردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی پرسی بەئەندامبوونی سووید کە درێژەی کێشا و تورکیا قبوڵی نەدەکرد لە رێکخراوی باکوری ئەتڵەسی.

لە ئێستاشدا، سەرەڕای بوونی چەند پرسێک کە مایەی نیگەرانییە بۆ هەردوولا و بیرورای جیاوازیان لەبارەیەوە هەیە، وەک پرسی رۆژئاوای کوردستان و پرسی دەریای رەش و جەنگی ئۆکرانیا.

بەرپرسانی ئەمریکا هیوادارن تورکیا چەند هەنگاوێک بنێت بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا باش بکاتەوە و بەرپرسانی تورکیاش هیوای ئەوەیان خواستووە، ئەمریکا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان لەگەڵ بەرەوپێش بباتەوە لە چەند پرسی وەک سنوور و چەک و چەندین شتی دیکە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

لە قەزای شێخانی پارێزگای دهۆک کەسێک کوژرا و دووانی دیکە برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share