چێوەی هەماهەنگی: گەشبینین كەشێكی ئیجابی لەگەڵ ڕەوتی سەدر بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕەخساوە

سەركردەیەكی باڵای چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایدەگەیەنێت، “گەشبینین كەشێكی ئیجابیی لەگەڵ ڕەوتی سەدر بۆ پێكهێنانی حكومەت ڕەخساوە.

فازڵ قەتلاوی، سەركردە لە چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان ڕایگەیاند، ڕەوتی سەدر بەشدارێكی سەرەكییە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا و گەشبینین كە بۆ داهاتوو لەگەڵ كوتلە سیاسییەكان و لە نێویاندا ڕەوتی سەدر بگەیەنە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “پێویستە لایەنەكان خۆیان لە بەكارهێنانی زمانی زبر بە دووربگرن و تەنها ڕێگاش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامیدانە بە دانوستاندنەكان.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران.. ڕێگایەك داخرا

بابەتی دواتر

كاروان گەزنەیی: حكومەت پاشەكەوت نەگێڕێتەوە نابێت داوای پارەی ئاو و كارەبا بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share