عێراق ملیۆنێک ڤاکسینی دیکە دەکڕێت

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی و ڕوسیا ڕێککەوتوون لەسەر ناردنی ملیۆنێک دۆز لە ڤاکسینی Sputnik V ی ڕوسی بۆ عێراق.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ئەمڕۆ 4ی ئازار ڕایگەیاندووە، “بەغداد و مۆسکۆ ڕێککەوتوون یەک ملیۆن ژەم ڤاکسینی Sputnik V ی ڕوسی بۆ عێراق بنێردرێت تا لە هەڵمەتی کوتانی هاوڵاتییانی عێراق بە ڤاکسینی کۆرۆنا ڤاکسینەکە ڕوسییەکەش بدرێت”.

بەپێی زانیارییەکانی میدیا ڕوسییەکان لەماوەی دوو هەفتەی دیکەدا ئەو ملیۆن ژەمە ڤاکسینە لە ڕوسیاوە بگاتە عێراق و ئامادەبێت بۆ کوتان.

هەر ئەمڕۆ بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، پاش 10 ڕۆژی دیكە كەمتر لە دوو ملیۆن دۆزی ڤاكسینی دژە كۆرۆنای كۆمپانیایەكی بەریتانی دەگاتە عێراق.

هەیسەم عوبێدی، بەرپرسی بەشی پەرەپێدانی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار وتی، لەئێستادا تەنها 50 هەزار دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا لە بەردەست وەزارەتەكەیاندایە كە لەلایەن چین-ەوە كراوەتە دیاری.

بەم پێیەش عێراق ڤاکسینی سێ وڵات بەکار دەهێنێت بۆ کوتانی هاوڵاتییانی و ماوەی دوو ڕۆژیشە کوتان بە ڤاکسینەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

بۆچی پاپا لێرەوە نوێژ بۆ مرۆڤایەتی دەكات؟

بابەتی دواتر

تەنها بە 200 دۆلار (كارلۆس)ی یاریزانی بەڕازیلی پیرۆزباییت لێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share