حكومەتی عێراق: لایەنگری هیچ هێز و لایەنێك نین

حكومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەركیان پاراستنی ئاسایش و ئارامییە و لایەنگری ھیچ ھێز و لایەنێك نابن.

حەسەن نازم وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، “ئەركی حكومەتی عێراق لە بەرامبەر خۆپیشاندەران تەنها پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەلامەتی گیانی خۆپیشاندەرانە كە ئەو ئەركەش لەلایەن پۆلیس و ھێزە ئەمنییەكانەوە جێبەجێدەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، “حكومەتی عێراق لایەنگری ھیچ هێز و لایەنێك ناكات و پەیوەندی بە كێشە و ئاڵۆزییە سیاسییانەوە نییە و هێزە ئەمنییەكان ئەركەكانیان جێبەجێدەكەن كە پاراستنی سەرجەم هاوڵاتییانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن وادەی راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بە کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامەکان رادەگەیەندرێت. عیماد…
Total
0
Share