جوتیار عادل: بەرلە هاتنی وەرزی زستان نەوتی سپی دابەشدەكەین

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دابەشكردنی مووچە بەردەوامدەبێت و دەشڵێت، پێش هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە نەوتی سپی دابەشدەكرێـت.

“دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت”

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم بەردەوامە لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆیدا و وتیشی ئەو كێشانەی لە دابەشكردنی مووچە هەبووە چارەسەریدەكەین و هەموو 30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەشدەكەین.

“بەر لە وەرزی سەرما و سۆڵە نەوت دابەشدەكەین”

وتەبێژی حكومەت ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “بەر لە هاتنی وەرزی سەرما و سۆڵە نەوتی سپی بەپێی میكانیزمێكی گونجاو بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكەین”.

“لەگەڵ سەقامگیریی عێراقداین”

جوتیار عادل ڕاشیگەیاند، “ئێمە وەكو حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەقامگیریی عێراقداین و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانیش نیعمەتێكە خوای گەورە بە ئێمەیداوە و هەموو كات ئێمە ئامادەین لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ بەغداد ڕێكبكەوین”.

لەبارەی دانانی كامێرای پۆینت تو پۆینتەوە

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند، ئەو گرێبەستەی بۆ دانانی كامێرای تۆماركردنی تیژڕەویی ئەنجامدراون شەفاف بووە، بەڵام بابەتەكە بە لاڕێدا براوە و دانانی كامێراكان لە بەرژەوەندی و سەلامەتیی هاوڵاتییاندایە و دەكرێت پێداچوونەوەی پێدابكرێت.

“لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لە پەیوەندیداین بۆ داواكاریی مامۆستایانی دانەمەزراو”

سەبارەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، وتەبێژی حكومەت ئاشكرایكرد، “لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە پەیوەندیداین سەبارەت بە مامۆستایانی دانەمەزراو و ماندووبوونەكانیان بەرزدەنرخێنین”.

“حكومەت باجی لەسەر هاوڵاتییان زیاد نەكردووە”

جوتیار عادل بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم باجی لەسەر هاوڵاتییان زیاد نەكردووە و بابەتەكانی باج وڕسوومات بە یاسا ڕێكخراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە

بابەتی دواتر

دوبەی "مانگ" بە بەهای پێنج ملیار دۆلار دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا نەشتەرگەرییە جوانكارییە حەڵاڵ و حەرامەكان جیادەكاتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی نەشتەرگەریی جوانكارییەوە فەتوایەكی بڵاوكردەوە، پۆلێنیكردووە بۆ نەشتەرگەریی پێویست و ناپێویست، پێویستەكان بە دروست دەزانێت…
Total
0
Share