قائیمقامى هه‌ولێر: كۆگاكان پڕن لە زەیت و خۆراك

قائیمقامى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رشوێنێك نرخه‌كان گرانبكات سزاى ده‌ده‌ن و ناویشی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، ده‌شڵێت، دۆخه‌كه‌ پێویست به‌ دڵه‌ڕاوكێی هاوڵاتییان ناكات.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامى هه‌ولێر سه‌ردانى كۆگاكانى خۆراكى كرد و له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیشدا دڵنیایی دایه‌ هاوڵاتییان كه‌ كۆگاكان خۆراكى پێویستیان تێدایه‌ و به‌شی شه‌ش مانگ تا ساڵێك ده‌بێت و پێویستیش ناكات هاوڵاتییان تووشی دڵه‌ڕاوكێ ببن، یاخود له‌ پێویستى خۆیان زیاتر بكڕن.

هه‌روه‌ها هۆشداریی ئه‌وه‌شی دایه‌ ماركێت و بازرگانه‌كان كه‌ شمه‌ك نه‌شارنه‌وه‌ یان به‌نرخى زیاتر بیفرۆشن، چونكه‌ سزاده‌درێن ئه‌و شوێنانه‌ و ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌ و ناویشیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، نرخه‌كان به‌روارد ده‌كرێت هه‌ر زیاده‌یه‌ك هه‌بێت ڕێوشوێن ده‌گرنه‌به‌ر و ڕێگه‌ش ناده‌ن دۆخه‌كه‌ بقۆزرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن بازرگان و ماركێته‌كانه‌وه‌.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، ته‌نها زه‌یت و ئارد گرانبووه‌ و ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى ئۆكرانیایه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەنگاوێكی دیكەی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئاشكراكرا

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی سبەینێمان لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندیی داوادەكەین چارەسەری جیاوازیی…
Total
0
Share