ئەمڕۆ ئایفۆن 14 نمایشدەكرێت

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئایفۆن 14 لە ئەمریكا نمایشبكرێت و بۆچوونی جیاواز لەبارەی ئەو ئامێرەوە هەیە.

بەشێك لە شارەزایان و تەنانەت ماڵپەڕی “تۆمز گاید” دەپرسن، بەكارهێنەران ئایفۆن 14 دەكڕن یاخود چاوەڕوانی ئایفۆن 15 دەكەن؟.

هۆكاری ئەو پرسیارە وەك شارەزایان ئاشكرایانكرد ئەوەیە، كە ئایفۆن 14 گۆڕانكاریی گەورەی بەسەردا نەهێنراوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی دزەیانپێكراوە، بڕیارە ئایفۆن 15 گۆڕانكاریی ڕیشەیی بەسەردا بهێنرێت.

وەك ئاشكراكراوە، ئایفۆن 15 لە ڕووی خێرایی و قەبارە و شێوەی شاشەوە جیاواز دەبێت كە شاشەكەی لە جۆری “LTPO OLED” دەبێت و بەرگەی ساڵانێكی زیاتری كاركردن دەگرێت، لە كاتێكدا ئێستا شاشەكانی ئایفۆن “OLED”ـن.

بەپێی زانیارییەكان، ئایفۆن 14 نرخەكانی بەپێی جۆر لە نێوان 899 بۆ 1199 دۆلاردا دەبن و لەم هەفتەیەدا كڕیاران دەتوانن بەدەستیبخەن، بەڵام شارەزایان پێشبینیدەكەن كڕیاران بە دوودڵییەوە ڕوو لە كڕینی بكەن و بەشێكیان چاوەڕوانی ڤێرژنی دواتری ئەو بەرهەمەی ئەپڵ بكەن.

بابەتی پێشتر

ئەو ژنە "تەمەڵە" بناسە كە قاپشۆری ئۆتۆماتیكیی داهێنا

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی باس لە پێكانەكەی بنزیمە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانییەوە 5.5%ی پشکەکانی فەیسبووک پاشەکشەیانکردووە

پشکەکانی فەیسبووک بەبڕی 5.5% پاشەکشەیانکرد، دوای ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی پێگەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئەپ لەکارکەوتن. بەهای هەر پشکێکی فەیسبووک…
Total
0
Share