توێژینەوەیەك: خواردنەوەی قاوە لەم كاتەدا زیانبەخشە

توێژینەوەیەكی زانستی ئاشكرایدەكات، خواردنەوەی قاوە بە سكی ناشتا، زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنێت.

بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە كە زاناكانی خۆرئاوا ئەنجامیانداوە و لە ماڵپەڕە تەندروستییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، خواردنەوەی قاوە بە گەدەی بەتاڵەوە، دەبێتەهۆی دەردانی ترشی هایدرۆكلۆریك لەناو كۆئەندامی هەرسدا، بەوەش گەدە ناتوانێت بە ئاسانی پرۆتین هەرس بكات.

پێشتر توێژینەوەیەك هۆشداری دابوو لە زۆر خواردنەوەی قاوە و ڕایگەیاندبوو كە رەنگە ببێتە مەترسی بۆ سەر تەندروستیی لەش، بەتایبەتی تەندروستیی دڵ.

توێژینەوەكە كە لە “سەنتەری ئوسترالی بۆ تەندروستی” كرابوو، ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو كە خواردنەوەی شەش كوپ قاوە لە رۆژێكدا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان تا 22% زیاد دەكات.

ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە لەبارەی پێوەندیی نێوان ڕێژەی خواردنەوەی قاوە بۆ ماوەی دوورودرێژ و نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان دواوە و دەڵێت، “خواردنەوەی شەش كوپ یاخود زیاتری قاوە لە ڕۆژێكدا دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە ئەوەش یەكێكە لە گرنگترین هۆكارەكانی تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان: 30 هاوپەیمانی و سەدان حزب خۆیان تۆماركردووە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن

بابەتی دواتر

بەهەشتی هونەرمەندان و چاوی جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share