بەهۆی لەکارکەوتنی خزمەتگوزارییەکانییەوە 5.5%ی پشکەکانی فەیسبووک پاشەکشەیانکردووە

پشکەکانی فەیسبووک بەبڕی 5.5% پاشەکشەیانکرد، دوای ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی پێگەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئەپ لەکارکەوتن.

بەهای هەر پشکێکی فەیسبووک دابەزی بۆ 323.56 دۆلار دوای ئەوەی بڕی 19.5ی بۆ هەر پشکێک لێ کەمبووەوە.

پێگەی (داون دیتیكتۆر) ڕایگەیاند خەزمەتگوزارییەکانی فەیسبووك، ئینستاگرام و واتساپ لە نزیك كاتژمێر 11:44 بە كاتی گرینچ لەکارکەوتووە و سەرجەمیان لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە خاوەندارێتی دەکرێن.

لەبارەی کێشەکەوە کۆمپانیای فەیسبووك لە تویتێكدا ڕایگەیاند، ئاگادارە كە هەندێك كەس كێشەیان هەیە لە گەیشتنە ئەپلیكەیشن و بەرهەمەكانیان.

دەشڵێت، كاردەكەن لەسەر گەڕانەوەی كاروبارەكان بۆ دۆخی سروشتیی خۆی لە نزیكترین كاتدا.

بابەتی پێشتر

نەوت 81 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ئۆتۆمبێلی نوشتاوە خرایەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share