دادگای فیدراڵیی عێراق ڕەتیدەكاتەوە بانگهێشتی سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بكات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی دادگای فیدراڵیی عێراق تێیدا هاتووە، هیچ دروست نییە بانگێشتی سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بكرێت و ئەوەی باسدەكرێت بۆ هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە كە پەیوەستە بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بە هیچ شێوەیەك دادگای فیدراڵیی بانگهێشتی سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقی نەكردووە.