لیز ترەس: بەریتانیا دەپارێزین و هەلی كار زیاددەكەین

لیز ترەس سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، “وڵاتەكەمان دەپارێزین و هەلی كار زیاددەكەین و دەشڵێت، بەریتانیا دەكەینە شوێنی هیواكان”.

دوای ئەوەی دوێنێ لەلایەن زۆرینەی پارتی پارێزگارانەوە وەك سەرۆك هەڵبژێردرا، لیز ترەس بە فەرمی بووە سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا و دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ شاژنە ئەلیزابێسی دووەم لە شوێنی مانەوەی لە بالمۆڕاڵ-ی سكۆتلەندا، دواتر وتارێكی پێشكەشكرد و ڕایگەیاند، بەریتانیا دەكەینە شوێنی هیواكان و كاتی ئەوە هاتووە سەرجەم پرسەكان چارەسەربكەین.

سەرۆك وەزیرانی نوێی بەریتانیا ڕاشیگەیاند، “هەلی كار زیاددەكەین و پەرەبە سێكتەری تەندروستی دەدەین و پێویستە بە هەموو لایەك وڵات بپارێزین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share