سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی چاكسازییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵییەوە دەڵێت، “داموده‌زگاكانى حكومه‌ت گورجوگۆڵ بوونه‌ته‌وه و له ڕۆژانى داهاتوودا شتى گه‌وره‌تر ده‌بینین”.
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، “ئه‌وه‌ى سه‌رۆك بافڵ كردوویه‌تى له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، كه‌س نه‌یتوانیوه بیكات”.
لەبارەی ئەو چاكسازییانەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستپێكردوون، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، “ئه‌وه‌ى ئه‌و كردوویه‌تى له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه‌س نه‌یتوانیوه بیكات، به‌هۆى بڕیاره‌كه‌ى ئه‌وه‌وه داموده‌زگاكانى حكومه‌تیش گورجوگۆڵ بوونه‌ته‌وه”.
ئازاد محەمەد ئەمین جەختیكردەوە كە ئێستا حكومه‌ت و حزب به‌یه‌كه‌وه دژى گه‌نده‌ڵى ده‌وه‌ستنه‌وه له سلێمانى و وتی، “له ڕۆژانى داهاتووشدا شتى گه‌وره‌تر ده‌بینین، چاوه‌ڕوانبن”.