بەهۆی زیانەکانی لافاوەکەوە یەک هەفتە لە زانکۆی سەلاحەدین پشوو دەبێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری یەک هەفتە پشووی لەسەرجەم بەش و کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین دا، بەهۆی زیانی لافاوەکەی ئەمڕۆی هەولێر.

ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەشە ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدینی لە هەولێر بەسەرکردەوە، کە بەهۆی باران و لافاوەوە زەرەر و زیانی بەرکەوتووە.

دوای سەردانەکەی وەزیری خوێندنی باڵا بۆ ئەو بەشە ناوخۆییە بەهۆی زۆریی ئەو زیانانەی بەر بەشەناوخۆییەکە کەوتووە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی یەک هەفتەی لە سەرجەم کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆی سەلاحەدین کردە پشوو.

هۆکاری بڕیارەکەش بۆ ڕێکخستنەوەی بەشە ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین دەگەڕێتەوە، کە بەهۆی لافاوەوە زیانی بەرکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: لیژنە هاوبەشەکەی هەرێم و بەغداد راپۆرتی خۆیان دەخەنە بەردەمی سودانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو لیژنە هاوبەشەی لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێکهێنراوە، راپۆرتی…
Total
0
Share