ئۆپیك+ بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا وڵاتانی ئۆپیك+ بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی داهاتوودا كەمبكەنەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئۆپیك+ سوورە لەسەر هێنانەدی سەقامگیریی زیاتر لە بازاڕە جیهانییەكان، كاركردن لەسەر گەڕاندنەوەی هاوسەنگی لەنێوان خواست و خستنەڕوودا.

وتیشی، “وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا بڕیاریاندا بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە بڕی 100 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە لە مانگی تشرینی یەكەم، پاش ئەو گۆڕانكارییانەی بەمدواییە بەسەر بازاڕی نەوتدا هات”.

بڕیارەكە نرخی نەوتی لە بازاڕەكاندا بەرزكردەوە و نەوتی خاونی برێنت بەڕێژەی 2.71% بەرزبووەوە و گەیشتە 95.73 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. مامۆستایەك بەفیشەک بریندارکرا

بابەتی دواتر

ژمارەیەك مووشەك لە گوندێكی خەلیفان كەوتنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەرزبوونەوەکانی پێشووی کەمکردەوە، ئەمەش بەهۆی ترس لە خاوبوونەوەی ئابووریی جیهانی…
Total
0
Share