لەبارەی مووچە و پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانەوە پێشنیارێك ئاراستەی حكومەت دەكرێت

ژمارەیەك پەرلەمانتار پێشنیازە بڕیاری‌ (پابەندكردنی‌ حكومەت بە ئەرك و پابەندییە داراییەكان)یان پێشكەشی دەستەی‌ سەرۆكایەتیی‌ پەرلەمان كرد.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەهەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، “هیواموایە لە زووترین كاتدا ئەم پێشنیازە بڕیارە ڕێكارە پەیڕەوی‌‌ و یاساییەكان ببرێت‌ و لە پەرلەمانەوە زۆرینە پاڵپشتی‌ بن‌ و ببێتە بڕیارێكی‌ گرنگی‌ پەرلەمان، چونكە هەموو ماددەكانی‌ بڕیارەكە بەدیهێنانی بەرژەوەندیی‌ گشتی ‌‌و پاراستنی‌ مافی‌ هاوڵاتییان ‌و فەرمانبەرانە و هیوایەكە بۆ پابەندكردنی حكومەت بە ئەركە داراییەكانی‌ بەرانبەر بە هاوڵاتییان ‌و فەرمانبەران.”

پێشنیازەكە لەلایەن 25 ئەندامی پەرلەمانەوە واژووكراوە و پێكهاتووە لە پێنج ماددە.

بەپێی‌ حوكمەكانی‌ هەر پێنج ماددەكە، حكومەت پابەند دەكات، بە كۆكردنەوەی‌ سەرجەم داهاتە نەوتی‌‌ و نانەوتییەكان ‌و گەڕاندنەوەیان بۆ خەزێنەی‌ گشتی‌.

هەروەها دەستپێكردنەوەی‌ پلە بەرزكردنەوەی‌ فەرمانبەران‌ و خەرجكردنی‌ سەرجەم شایستە داراییەكانیان بە پێی‌ یاسا بەركارەكان.

لەخاڵێكی دیكەدا هاتووە، “دابەشكردنی‌ مووچەی‌ هەر مووچەخۆرێك وەك خۆی‌ ‌و نەگەڕانەوە بۆ دۆخی‌ لێبڕین‌ و پاشەكەوتكردن و پابەندیی‌ تەواو بە حوكمەكانی‌ ئەو یاسایانەی‌ مووچە ڕێكدەخەن”.

كۆتا خاڵیش ئەوەیە، “خەرجكردنی‌ هەر بڕەپارەیەك كە لە جێبەجێكردنی‌ یاسای‌ چاكسازی‌ دەگەڕێتەوە بۆ بەرژەوەندیی‌ گشتی ‌‌و پێداچوونەوە و چاككردنی‌ كەمترین مووچەی‌ خانەنشینی”‌.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی: یاسای چاكسازی جیاوازی لە نێوان پلە و پۆست ناكات

بابەتی دواتر

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: داعش توانای داگیركردنی هیچ ناوچەیەكی عێراقی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە

لێپرسراوی زەڕەنگەرەكانی سلێمانی رایدەگەنێت، نرخی زێر ماوەی چەند رۆژێكە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و پێشبینیدەكرێت…
Total
0
Share