عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینان دەکات

دەستەی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، کارەکانی بەرزکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینان تەواوبووە.

حسام عەبدولسەلام بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشین ی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ کارەکانی بەرزکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینان تەواودەکرێت و بەرزدەکرێتەوە بۆ بانکەکان.

ئاشکراشیکرد، دوای وردبینیکردن و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی لە ئەمشەوەوە بە شێوەی پلەبەندی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

داوایشیکرد، ئەو خانەنشینانەی لەرێگای کورتەنامەوە ئاگاداردەکرێنەوە سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: لیستى مووچەى مانگى ئایار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچە ئامادەیە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند،…
Total
0
Share