پاسەوانی سنووری ناوچەی یەک ڕایگەیاند، دەستگیراوە بەسەر 17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا كە هەوڵدەدرا لە پێنجوێنەوە بهێنرێتە هەرێمی كوردستان.
عەقید کاروان خۆشناو، وتەبێژی فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ئاشكرایكرد، “دوای کۆکردنەوەی زانیاری بە هێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ ناو سنووری هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی عەمید کاکەبرا ڕەمەزان فەرماندەی لیوای سێی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، توانرا لەلایەن دەستەیەکی فەوجی سێ، دەستبگیرێت بەسەر بڕی 17 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا”.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وتەبێژی فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور، ئەو ماددە هۆشبەرە لە جۆری کریستاڵ بووە و لە ناوچەی کونە ورچ – قەزای پێنجوین، لە شوێنێک دانرابوو و ئامادە دەکرا بۆ هێنانی لە سنووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ ناو سنووری هەرێمی کوردستان.