پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی رێژەی دانیشتوانی هەرێم بەشە بودجەی دەکاتە نزیکەی 28  ترلیۆن دینار.

نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بە نوسراوی فەرمی داوام لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق کرد کە پێشبینییەکانی خۆیان بۆ ژمارەی دانیشتوانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بخەنە روو، ئەوانیش کە وڵامیان دامەوە پێیان راگەیاندنم دانیشتوانی هەرێم 14٪ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنێت”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەگەر بەشە بودجەی هەرێم لەسەر بنەمای دانیشتوان دابنرێت لەو 200ترلیۆن دینارەی خەمڵێنراوە نزیکەی 28 ترلیۆن دیناری پشکی هەرێمە”.

ئاشکراشیکرد، “گەر ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت ئەوەی پێی دەوترێت قەیرانی دارایی و ماوەی چەند ساڵێکە بەرۆکیی گرتووە چارەسەر دەبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: سکاڵا لەسەر نەخۆشخانەی بەخشین تۆماردەکەین

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی داخستنی نەخۆشخانەی بەخشینەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، “ئەگەر ئیدارەی نەخۆشخانەکە داوای لێبوردن نەکەن سکاڵایان لەسەر…
زیاتر ببینە

كەسوكاری گەریلا شەهیدەكانی خەلیفان: پارتی تەرمی گەریلاكانمان ڕادەستناكاتەوە

كەسوكاری گەریلا شەهیدەكانی دەستی پارتی لە خەلیفان ڕایدەگەیەنن، تاوەكو ئێستا پارتی تەرمی گەریلاكانی ڕادەستنەكردوونەتەوە، داوادەكەن تەرمی ڕۆڵەكانیان پێبدرێتەوە.…
Total
0
Share