(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ 3 به‌ 3 تاقیکردنه‌وه‌ی ئیشبیلیه‌ی تێپه‌ڕاند

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئیشبیلیه‌ تۆمارکرد.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی ئیشبیلیه‌ له‌ یاریگای “سانچێز پێزخوان” میوانداریی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ “بلاوگرانا” له‌ خوله‌که‌کانی 21، 36، 50 له‌لایه‌ن ڕافینیا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئێریک گارسیا-وه‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له ‌پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” به‌ جیاوازی دوو خاڵ به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید جێگیربوو، یانه‌ی ئیشبیلیه‌-ش به‌ یه‌ک خاڵه‌وه‌ بۆ ‌پله‌ی 17 دابه‌زی.

بابەتی پێشتر

پزیشكێك: نانی سپی و ماكەرۆنی دەبنەهۆی كوێربوون

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پاریس له‌ نانتی برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی یه‌که‌م

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زڵاتان وازهێنان ڕەتدەکاتەوە

ئەستێرەی ناوداری سوید و یانەی ئەی سی میلان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ ڕەتیدەکاتەوە وازهێنان لە بواری تۆپی پێ ڕابگەیەنێت. زڵاتان…
Total
0
Share