شێخی قەتەر لێدانی کوشندە لە ڕیاڵ و بارسا دەدات

سەرۆکی یانەی پاریس سانت جێرمان لە پلانیدایە مێسی و ڕامۆس بکڕێت

خاوەن و سەرۆکی یانەی پاریس سانت جێرمان، ناسڕ خلێفی لە پلانیدایە دوو ئەستێرەی یەکەمی هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بکڕێت.

لێپرسراوی کاروباری یاریزانان و شارەزای بواری گواستنەوەکان، مارکۆ کیردیمێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە پرۆگرامی “ئیل شیرینگیتۆ”ی ئیسپانی ڕاگەیاندووە، ” ناسڕ خێفی دەیەوێت لێدانێکی کوشندە ئاڕاستەی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بکات و لە پلانیدایە هەردوو یاریزان، لیۆ مێسی و سێرجیۆ ڕامۆس بگوێزێتەوە بۆ ڕیزەکانی پاریس”.

بۆندی ڕامۆس و مێسی لە هاوینی 2021 لەگەڵ یانەکانیان کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا هیچ یەکێک لەم دوو ئەستێرەیە کە کاپیتانۆ و سەرمەشقی یاریزانانی دیکەن بۆندەکانیان نوێنەکردووەتەوە.

ڕامۆس ئاڵۆزی دروستکردووە و ئامادەنییە بەهەمان مەرج و بەندی بۆندی پێشوو گرێبەست نوێبکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی دوو وەرز ئۆفەری موچەی 15 ملیۆنی ساڵانەی پێشکەشکراوە.

لەلایەکی دیکەوە لیۆ مێسی چاوەڕوانی سەرۆک و ئیدارەی نوێی یانە کەتەلۆنیەکەی دەکات و ئەگەرێکی بەهێز هەیە ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بەپێی ڕێساکانی گواستنەوە لە بواری تۆپی پێ، هەردوو کاپتنی ناوبراو لەتوانایاندایە لە هاوینی 2021 پەیوەندی بە هەر یانەیەکی دیکەوە بکەن، بەو مەرجەی یانەی داواکار موچە و ئیمتیازاتی داواکراویان بۆ تەرخانبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاراوخۆ: بنزیمە قورسترین ڕکابەرە و کلاسیکۆ یەکلاکەرەوە نییە

ڕۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری ئورۆگوایی یانەی بەرشلۆنە بەر لە کلاسیکۆی “لالیگا” چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئەنجامدەدات. بەرگریکارە…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن به‌ گۆڵێک کۆمێرزبانک ئارینای به‌سه‌رکرده‌وه‌

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 24ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر ئینتراخت فرانکفۆرت ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share