(ڤیدیۆ) بایرن یاریی بە پاریس کرد و میلان لە تۆتنهامی بردەوە

ئەمشەو سێشەممە، دوو یاریی چوونی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، یانەکانی بایرن میونشن و ئەی سی میلان براوەبوون.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزدا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای “پارک دی پرینس” میوانداریی بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام لە بەرژەوەندیی سوورپۆشەکانی ئەڵمانیا کۆتایی هات.

گۆڵەکەی بایرن لە خولەکی 53 لەلایەن کینگسلی کۆمانەوە‌ تۆمارکرا.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە “سان سیرۆ” میوانداریی تۆتنهامی ئینگلیزی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ستیفانۆ پیۆلی کۆتاییهات.

گۆڵەکەی “ڕۆسۆنێری” لە خولەکی حەوت لەلایەن براهیم دیازەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامه‌ تۆمارکراوه‌کان‌، یانەکانی بایرن میونشن و میلان توانیان باڵادەستی نیشانبدەن و هەنگاوێک لە قۆناغی چارەکی کۆتایی نزیکببنەوە، بەوپێیەی یانەکانی پاریس سان جێرمان و تۆتنهام لە یاریی گەڕانەوەدا پێویستیان بە بردنەوە دەبێت بە گۆڵێک زیاتر بۆ ئەوەی بلیتی سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ به‌گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ وێستهامی برده‌وه‌

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی وێستهام بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی لیڤه‌رپوڵ کۆتاییهات. ئەمشه‌و شەممە،…
Total
0
Share