قەبارەی هەڵاوسان لە عێراق زیادیكرد بە جۆرێك لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ ڕێژەكە بە شێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە هەڵكشان كردووە.
مەنار عوبەیدی، پسپۆڕی بواری ئابوری و دارایی عێراق ڕایگەیاند، نرخی شمەك و كاڵاكان بە ڕێژەی 11.2، زیادبوونی نرخی كارەبا، ئاو و غاز بە ڕێژەی 10.1% بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، نرخی گواستنەوەی شمەك و كاڵاكان بە ڕێژەی 16.8% بەرزبووەتەوە و ئەگەر بەراوردێك بكرێت لەگەڵ لە نێوان ساڵانی 2012-2019 قەبارەی هەڵاوسان نزیكدەبێتەوە لە 50%.
ئەو پسپۆڕەی بواری ئابوری لە عێراق پێیوایە، “حكومەتی عێراق هیچ ڕێوشوێنێكی كردارەكی بۆ كەمكردنەوەی قەبارەی هەڵاوسان نەگرتووەتەبەر و پەسەندنەكردنی بودجەش هۆكارێكی دیكەیە بۆ زیادبوونی قەبارەی هەڵاوسان لە عێراقدا.