لە واست گەنجێك باوك و دایكی و داپیرەی دەكوژێت

لە شارۆچكەیەكی پارێزگای واست تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە كاتژمێرێك پێشتر باوك، دایك و داپیرەی كوشتووە.

پۆلیسی پارێزگاكە رایگەیاند، لە رووداوێكدا لە قەزای نوعمانییە گەنجێكی لەدایكبووی ساڵی 1996 باوك، دایك و داپیرەی خۆی كوشتووە.

وتیشی، “پاش كۆكردنەوەی زانیاری، لە ماوەی كاتژمێرێكدا تۆمەتبار دەستگیركرا و ئەو چەكەش تاوانەكەی پێئەنجامداوە دەستی بەسەرداگیرا”.

تۆمەتبار رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر بەپێی ئەحكامی ماددەی 406 كە بریتییە لە كوشتنی بە ئەنقەست، ئاراستەی دادگاش كراوە بۆ ئەوەی رووبەڕووی سزای یاسایی خۆی ببێتەوە.

بەپێی میدیا عێراقییەكان هۆكاری تاوانەكە “تائێستا نەزانراوە”، ئاشكراشیانكرد، تۆمەتبار خوێندكاری دەرمانسازی-یە و لەهەمان كاتدا وانەی ئایینی دەخوێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد ئەلیەوم: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت. ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی عێراق: بەکارهێنانی ئاسمان و زەوی عێراق لە جەنگی ناوچەکەدا قبوڵنەکراوە

وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی ئەنجامیدا رایگەیاند، رێگەنادەین ئاسمان و خاکی عێراق…
Total
0
Share