پەرلەمانتارێكی هەدەپە دەستگیركرا

وەزیری ناوخۆی توركیا دەستبەسەركردنی پەرلەمانتارێكی هەدەپەی لە ویلایەتی دیاربەكر ڕاگەیاند، دوای ئەوەی پارێزبەندی لەسەر هەڵگیرا.

سلێمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی توركیا لە تویتێكدا ڕایگەیاند، هەواڵگری و هێزە ئەمنییەكان سەمرا كۆزاڵ-ی پەرلەمانتاریان دەستگیركردووە.

بە وتەی سۆیلۆ پەرلەمانتارەكە لەكاتی بەڕێكەوتنی بۆ ویلایەتی ئەدرنەی سەر سنووری یۆنان و بولگاریا دەستگیركراوە و پاسپۆرتێكی ساختەی پێبووە.

لە ئازاری ڕابردوودا پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارەكە بە دەنگدانێكی پەرلەمان هەڵگیرا، دوای ئەوەی وێنەیەكی لە ڕۆژنامەكاندا لەگەڵ گەریلایەكی پارتی كرێكارانی كوردستاندا بڵاوبووەوە.

بابەتی پێشتر

نزمترین پلەكانی گەرما لە هەرێم بۆ خوار 20 پلە دادەبەزێت

بابەتی دواتر

ئاگر لە كەمپێكی ئاوارەبووان لە زاخۆ كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆلاین 48 كاتژمێر درێژكرایەوە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سیستمی زانكۆلاین بۆ خوێندكارانی دەرچووی قۆناغی 12 ئامادەیی درێژكرایەوە،…
Total
0
Share