ئاگر لە كەمپێكی ئاوارەبووان لە زاخۆ كەوتەوە

رووداوێكی سووتانی خێوەتی ئاوارەبووان فۆتۆ: ئەرشیف

ئاگر لە كەمپێكی ئاوارە ئێزدییەكان لە زاخۆ كەوتەوە و بەهۆیەوە 22 خێوەت سووتان.

پەیامنێرمان لە دهۆك پێیڕاگەیاندین، لە كاتژمێر 9:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە چەند خێوەتێكی كەمپی باجد كەندالا-ی ئاوارەكانی شەنگال لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتووەتەوە.

ئەوەشی وت، “بەهۆی ئاگركەوتنەكەوە 22 خێوەت بە تەواوی سووتاون”.

پاش نزیكەی كاتژمێرێك ئاگرەكە كۆنتڕۆڵكرا و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، وەك ئەوەی پەیامنێرمان ئاماژەی پێدا.

بەر لە نزیكەی دوو مانگ ئاگر لە هەمان كەمپی ئاوارەبووان كەوتەوە و بەهۆیەوە نزیكەی 20 خێوەت سووتان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایدەگەیەنێت، پلان و رێگاچارەسەری پێویست بۆ کێشەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی…
Total
0
Share