ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی چواره‌می خولی پله یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕۆما و ئینته‌ر میلان له یاریگای خۆیاندا بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.
یانه‌ی ڕۆما له یاریگای “ئۆڵیمپیکۆ” میوانداریی یانه‌ی مۆنزای کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی جوزێ مۆرینیۆ کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “جێلاڕۆسی” له خوله‌که‌کانی 18، 32، 61 له‌لایه‌ن پاولۆ دیبالا (دوو گۆڵ)، ڕۆجێر ئیبانێز-ه‌وه تۆمارکران.
له یارییه‌کی دیکه‌دا، ئینته‌ر میلان له یاریگای “جوسێپی میاتزا” میوانداریی کریمۆنێزی کرد، یارییه‌که به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له به‌رژه‌وه‌ندیی یاریزانانی ئینزاگی کۆتاییهات.
گۆڵه‌کانی “نێراتزۆری” له خوله‌که‌کانی 12، 38، 61 له‌لایه‌ن خواکین کۆرییا، نیکۆلۆ بارێلا، لاوتارۆ مارتینێزه‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌که، یانه‌ی ڕۆما ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده (10) و بۆ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله یه‌کی ئیتاڵیا سه‌رکه‌وت، یانه‌ی ئینته‌ر میلانیش به نۆ خاڵه‌وه له پله‌ی دووه‌مدا جێگیربوو.